کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کوژران و برینداربوونی سێ سووختبەر و دوو شارومەندی بەلووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

کوژران و برینداربوونی سێ سووختبەر و دوو شارومەندی بەلووچ به‌ ته‌قه‌ی

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج شارومه‌ند و سووختبه‌ری به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ شاره‌كانی ڕاسه‌ك، سه‌راوان كوژران و بریندار بوون.

بە پێی  ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی بەلووچ، بەیانی شەممە ٣ی خەرمانانی ١٤٠٣، دوو شارومەندی بەلووچ به‌ ناوه‌كانی “سوهه‌یل سپاهی” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و “ئه‌حمه‌د سپاهی” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ، لە شاری ڕاسه‌کی سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزكانی ڕژیم بریندار بوون. ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەرمانان، سێ سووختبەری بەلووچ له‌ شاره‌كانی سه‌راوان و ڕاسه‌ك، له‌ كاتی هه‌ڵهاتن له‌ ده‌ست مه‌ئموورانی ڕژیم به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كوژران و برینداربوون.