ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی مانگی خەرمانان، تەقینەوەی پاشماوەی شەڕی نێوان ئێران و عێراق، بوە هۆی گیان لەدەستدانی گەنجێکی تەمەن ٣٢ ساڵی خەڵکی گوندی “گڕاویان”ی سەر بە شاری “گێلانی غەرب” بە ناوی “ڕەزا ئاقایی” و هەروەها دایكیشی بهسهختی برینداربوو.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، باری گشتی تەندروستی دایکی ئەو هاووڵاتییە زۆر ناجێگیره و بۆ وهرگرتنی چارهسهری پزیشكی ڕهوانهی نهخۆشخانهكانی كرماشان كراوه. شایانی باسە کە ئەم ڕوداوە پاش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە لە گوندی گڕاویان روویداوە و ئەوە دوهەمین تهقینهوهی لهو شێوهیه کە لە مانگی خەرمانان دا بۆتە هۆکاری کوژرانی هاووڵاتیانی ناوچەکە.