کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕژیم

کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕژیم 1

شەوی پێنجشەممە ١٣ی مانگی خەزەڵوەر، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ناوچەی “سارداو” سەر بە شاری بانە کۆڵبەرێکیان بە ناوی “محەمەد خودایی” داوەتە بەر دەستڕێژ و کوشتوویانە.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محەمەد خودایی” ٢٨ ساڵە و خەڵکی گوندی “کانی سێف” سەر بە شاری بانەیە، ئەم کۆڵبەرە به‌هۆی به‌ركه‌وتنی ڕاسته‌وخۆی ٤ گولله‌ دەستبەجێی گیانی لەدەستداوە. شایانی باسه‌ تەرمی ناوبراو گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی بانە و هه‌تا كاتی به‌ڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ ته‌رمه‌كه‌ی ڕادەستی بنەماڵەی نەکراوە.