کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

کوژرانی کۆڵبەریەک و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە لە سنووری بانە

کوژرانی کۆڵبەریەک و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە لە سنووری بانە

بەپێی هەواڵی بڵاوکراوە لە ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی مانگی گوڵان، ئۆتۆمبێلیکی هەڵگری کۆڵبەران لە جادەی هەنگەژاڵەی بانە بە هوێ ڕاوەدوونانه‌وه‌، لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران وەرگەڕا و لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەستدا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی ئامارەکان لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران، کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی، رووداوی هاتووچۆ و هه‌روه‌ها بە هوێ ڕاوەدوونانیانەوە ٥ کۆڵبەر کوژراون و لانی کەم ٥٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.