کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کوژرانی کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ لە لایەن پیاوانی بنەماڵەکەی لە ڵۆرستان

کوژرانی کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ لە لایەن پیاوانی بنەماڵەکەی لە ڵۆرستان

ڕۆژی هەینی کچیکی تەمەن ١٤ ساڵ بە ناوی “مۆبینا” خەڵکی گوندی “پادروەند”ی سەر بە پارێزگای لۆرستان، لە لایەن باوک و ماموکانیەوە کۆژرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بنەماڵەی ئەو کچە ویستۆیانە کچەکەیان بە شێوەی هاوسەرگیری ئیجباری بە شوو بدەن، کاتێک “مۆبینا” دژایەتی خۆی لەگەڵ ئەو بڕیارە ڕادەگینێت، لە لایەن باوک، برا، مامۆ و ئامۆرزاکانی بە شێوەیەکی نامرۆڤانە دەکوژرێت. جێی ئاماژەیە کە ساڵانە بە دەیان کچ لە ئێران بە بیانووی جۆراوجۆر لە لایەن پیاوانی بنەماڵەکانیانەوە دەکۆژرێن و یاساکانی دەزگای قەزایی ڕژیم، پشتیوانی لەو پیاوسالاریە دەکات.