کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

کوژرانی کاسبکارێک بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران له‌ سه‌رده‌شت

کوژرانی کاسبکارێک بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران له‌ سه‌رده‌شت

بەیانی سێشەممە ٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، کاسبکارێک بە ناوی “کاوە سەڕاف” لە نزیک گوندی “ساوان”ی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران کوژرا.

بە پێی زانیارییه‌كان، هێزەکانی سپای پاسداران لە کاتی ڕاودوونانی ئۆتۆمبێلی “كاوه‌ سه‌ڕاف”، بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەیان لێ کردووە و کوشتوویانە. جێگای ئاماژەیە کە، ئه‌و كاسبكاره‌ خەڵکی گوندی “گورە شێر”، خێزاندارە و باوکی سێ منداڵ بووە.