کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

کوژرانی کاسبکارێکی خەڵکی سەردەشت لە سنووری بانە

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٩ی خاكه‌لێوه‌، کاسبکارێکی خەڵکی سەردەشت بەناوی “یەعقووب عەباسی”، لە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “یەعقووب عەباسی” تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی گوندی “کۆڵەسەی سەروو”ی سەر بە شاری سەردەشت لە کاتی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلێکی ڕێگە پێنەدراو لە سنووری “ئاڵووت”ی بانە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە کراوەتە ئامانج و گورچیلەی پێکراوە و دوای گواسترانەوەی بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ بەهۆی سەختی برینەوه‌ گیانی لەدەست داوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاشكرابوونی پلانی تیرۆریستی حه‌ماس له‌ ئاڵمان

-

داخستنی ئۆتووبانی به‌نده‌ره‌كانی شیلی له‌لایه‌ن كرێكارانی ناڕازی

-

ڕیزگرتن له‌ یادی مێهرشاد شه‌هیدی نژاد له‌ ئه‌راك

-

خه‌باتی ڕۆژانه‌ی ژنانی ئێران دژبه‌ حیجابی ئیجباری

-

ئیدامه‌ی مانگرتنی زێڕفرۆشان له‌ مه‌شهه‌د

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی فه‌زای سه‌وز له‌ شاره‌داری تاران

-