کاژێر سێی بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو، لە ئەنجامی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دوو هاوڵاتی لە گوندی “گۆمەزەرد” لە سنوری شارەدێی دارەتووی سەر شارۆچکەی بەردەڕەش، ژن و پیاوێک کە هاوژینی یەک نەبوون لەلایەن لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵانەوە کوژراون.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو کەسەی تاوانەکەی ئەنجامداوە پاش کوشتنی ئەو دوو هاووڵاتییە، خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە و لە ئێستا بە ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی بەندکراوە .جێگای ئاماژەیە تاوانبارەکە لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا دانی بە تاوانەکەیدا داناوە و هۆکاری ڕووداوەکەشی گەڕاندووەتەوە بۆ بوونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی.