له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژنێكی خه‌ڵكی ناوچه‌ی “بێڵه‌وار”ی سه‌ر به ئو‌ستانی كرماشان له‌لایه‌ن برای هاوسه‌ر و هێوه‌رژنه‌كه‌ی كوژرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنێکی ٢٨ ساڵی دانیشتووی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی “بێڵەوار”ی سەر بە ئو‌ستانی کرماشان بە دەستی برای هاوسەرەکەی و بە هاوکاریی هێوەرژنەکەی دراوته به‌ر ده‌ستڕێژی كولله و به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.