کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کوژرانی ژنێک به‌ بیانووی شه‌ره‌ف لەلایەن براکەیەوە له‌ مه‌شهه‌د

کوژرانی ژنێک به‌ بیانووی شه‌ره‌ف لەلایەن براکەیەوە له‌ مه‌شهه‌د

ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی گوڵانی ١٤٠٣، ژنێکی لاو بە ناوی “ساجیدە”، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی “کوورە دێ”ی سەر بە شاری مەشهەد، لەلایەن برا ١٧ ساڵەکەی بە بیانووی پاراستنی نامووس کوژرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، بنەماڵەی ئەو ژنە لاوە دوای گواستنەوەی تەرمی كچه‌كه‌یان بۆ نەخۆشخانە هەوڵیان داوە هۆکاری مردنی ناوبراو بە سروشتی نیشان بدەن. بکوژ دوای دەستبەسەربوون ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ دوای جیابوونەوەی ساجیده‌ لە هاوژینەکەی، لەلایەن خەڵکەوە سووکایەتی پێکراوە و ئه‌ویش خۆشكه‌كه‌ی خنكاندووه‌. به‌پێی ئاماری تۆماركراو له‌ ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، لە ٤ مانگی سەرەتاییی ساڵی ٢٠٢٤، به‌لانی کەم ٦ حاڵەتی ژنکوژی لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی تۆمار کراوە کە دوو حاڵەتیان بە بیانووی پاراستنی نامووس بووە.