ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی خاكه‌لێوه، ژنێک بە ناوی “مریەم سولەیمانی” و خەڵکی ناوچەی “ئەلەند“ی سەر بە شاری خۆی، لەلایەن باوک و دوو برایەوە به شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوژرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مریەم سولەیمانی” تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی “قزڵئاخ“ی ناوچەی “ئەلەند“ی سەر بە شاری خۆی، له ژێر ناوی نامووس و به بیانووی پاراستنی شه‌ره‌ف له‌لایه‌ن باوك و دوو برایه‌وه به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و پاشان سه‌ریان تاشیوه و دواجار كوشتوویانه. له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی شاری كۆتول وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و جه‌نایه‌ته، مریه‌میان قوربانی فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری زانی و داویان له هه‌موو هاووڵاتیان كرد كه ڕێگه‌یه‌كی وشیارانه بگرنه به‌ر بۆ به‌گژداچوونی ئه‌م فه‌رهه‌نگه ڕزیوه و پێش به دووپاتبوونه‌وه‌ی دووباره‌ی بگرن.