کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

کوژرانی ٩ چەکداری داعش لە عێراق

کوژرانی ٩ چەکداری داعش لە عێراق 1

دەزگا ئەمنییەکانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە رایگەیاند: لە ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانی و زەمینیدا بۆ کێوماڵکردنی چەکدارانی داعش لە پارێزگای دیالە، نۆ چەکداری ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستیە کوژراون کە سێ کەسیان هەڵگری ناسنامەی لوبنانی بوون.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەبەشداری هێزەکانی سوپای عێراق، پۆلیسی فیدراڵی و هێزی ئاسمانیی ئەو ئۆپەراسیۆنە لە ناوچەی “عوزێم”ی سەر بە ئۆستانی دیالە ئەنجامدراوە و ئاماژە بەوەشکراوە، کە ئەو ٩ چەکدارەی داعش بەرپرس بوون لە کوژرانی ١١ ئەفسەر و سەربازێکی هێزەکانی عێراق لەو ئوستانەدا.