کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

کوژرانی ٨ سەربازی هێزەکانی سوپای تورکیە لە شڕناخ

ڕۆژی ڕابردوو میدیاکانی تورکیە، کوژرانی ٨ سەربازی هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتەیان لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم دواییانەی هێزەکانیان لە گەڵ گەریلاکانی پەکەکەی لە ناوچە شاخاویەکانی جوودی لە ئوستانی شڕناخ پشتڕاست کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی ناوخۆی تورکیە ڕایانگەیاندووە بەتەنیا ٢ سەربازمان لەوناوچەیەدا کوژراوە بەڵام میدیاکانی ئەو وڵاتە ئەو هەواڵەیان بە چەواشەکاری لە قەڵەمدا و ڕایانگەیاند هەشت سەربازی ئەو سوپایە کوژراوە و ژمارەیەکی زۆریش بریندار کراون. له‌م پێوه‌نده‌داسولەیمان سویلووەزیری ناوخۆی تورکیە لەدوای شەڕ و تێکەڵچوونەکان بەپەلە چووەتە ئەو ناوچەیە و برینداره‌كانی شەڕەکەی لە نەخۆشخانەی شڕناخ بەسەر کردۆتەوە. جێگای ئاماژه‌یه‌ ڕۆژی ڕابردوو لە شاریهیزیخیشڕناخ دوو شوان به‌هۆی بۆردوومانی ئاسمانی سوپای توركیه‌ كوژران و ئەمە چەندەمین جارە لە باکوور و باشووری کوردستان به‌ده‌ستی ئه‌و هێزه‌وه‌ هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی ده‌كرێنه‌ ئامانج.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندان به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ قوربانیانی ڕووداوه‌كه‌ی مترۆپۆل

komalah

دووهه‌مین شه‌وی خۆپیشاندانی خه‌ڵك له‌ شاری ئابادان

komalah

مانگرتنی شۆفێر تاكسیه‌كان له‌ شاری سنه‌

komalah

بەردەوامی زیندانی کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد

komalah

زیندانی کردنی هاووڵاتییەکی شاری شنۆ

komalah

گیان لەدەستدان و برینداربوونی ٧ هاووڵاتیی بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ

komalah