ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی مانگی خاکەلێوە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە ناو ئۆتۆمبێلی پاسەوانانی زیندانێکی تورکیە لە شاری بورسای، پاسەوانێک کوژرا، هەشتی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو بۆمبە لە گەڕەکی ئیحسانیەی شاری بورسای تورکیە، لەسەر ڕێگای شارۆچکەی مودانیا، لە نێو ئۆتۆمبێلی پاسەوانەکانی زینداندا تەقیوەتەوە بەو هۆیەوە کەسێک کوژراوە و هەشتی دیکەش بەسەختی برینداربوونە. جێگای ئاماژەیە ئەو ئۆتۆمبێلە هەڵگری ٣٠ پاسەوان بووە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لەو هێرشەدا لە ئەستۆ نەگرتووە.