کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

کوژرانی و برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕۆژی سێشەممە ١٧ی مانگی جۆزەردان، ئۆتۆمبێلی دوو کۆڵبەری خەڵکی گوندی دروکییە و دزڵێ بە ناوەکانی “محەمەد ئەڵماسی” و “عوسمان ڕەشیدی” لە بەرزاییەکانی تەتەی هەورامان هەڵدێرا و ئەو دوو هاووڵاتییە دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا.

به پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئەم دوو کۆڵبەرە کردووە و ئەوانیش کونترۆڵی ئۆتۆمۆبێلەکەیان لەدەست داوە و کەوتوونەتە ناو دۆڵێکه‌وه‌ و دەستبەجێ گیانیان لە دەست داوە. بەپێی هەواڵێکی دیکە ڕۆژی دووشەممە ١٦ی مانگی جۆزەردان لە سنووری هەنگەژاڵەی شاری بانە کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “سمکۆ خزرنژاد” و خەڵکی شاری مهاباد لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامیه‌وه‌ بەچەکی تاپڕ تەقەی لێکراوە و بەو هۆیەوە بەسەختی بریندار کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی چالاكانی ژینگه‌پارێزی پاوه‌ له‌ئاست خراپی سیسته‌می ئاوه‌ڕۆی ئه‌و شاره‌

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی یانه‌ی تۆپی پێی “ئیستقلال” بۆ پشتیوانی له‌ “وریا غه‌فووری”

komalah

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووانی وه‌با” له‌ مه‌ریوان

komalah

میلیتاریزه‌كردنی شاری سنه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ كه‌س له‌ شاره‌كانی سنه‌ و مهاباد

komalah

كوژران وبرینداربوونی ١٤٧ كۆڵبه‌ر له‌ شه‌ش مانگی ڕابردوودا

komalah