بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، ڕۆژی ڕابردوو لە شەقامی “حەداد عادڵی” شاری کرماشان کە ناسراوە بە بازاری ئاجیل فرۆشانی ئەو شارە، هاووڵاتییەک بەمەبەستی کرێنی ئاجیل ڕوودەکاتە یەکێک لە دووکانەکانی ئەو شەقامە و بەهۆی تووڕەیی دووکاندارەکە و درووستبوونی دەمەقاڵە، کڕیارە بە بەرکەوتنی چەقۆیەک گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیاریەکان، ئەو هاووڵاتییە کاتێک دەچێتە دووکانی ئاجیل فرۆشیەکە شۆکۆلاتێک بەمەبەستی تاقی کردنەوە دەکاتەوە و هەر ئەوە دەبێتە هۆی تووڕەبوونی دووکاندارەکە و درووست بوونی دەمەقاڵە لە نێوانیاندا، کە لە ئاکامدا دووکاندارەکە چەقۆیەک دەکاتە سکی ئەو هاووڵاتییە و پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەوە گیانی لەدەست ئەدات.