به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، موعه‌لیمێكی خانه‌نشینكراوی خه‌ڵكی زه‌نجان به‌ناوی “ڕه‌سووڵ حه‌دادی” له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ٤ی خه‌زڵه‌وه‌ر به‌بۆنه‌ی چله‌ی “مه‌هسا ئه‌مینی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم تووشی مه‌رگی مه‌غزی بووه و ئیداره‌ی ئیتلاعات هه‌وڵی ڕفاندنی ته‌رمه‌كه‌ی داوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ڕه‌سووڵ حه‌دادی” له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی شاری زه‌نجان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه پێكراوه و تووشی مه‌رگی مه‌غزی بووه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی مووسه‌وه‌ی ئه‌و شاره له ژێر چاودێری چڕی ئه‌منی دایه و ڕۆژی ڕابردوو ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم له ترسی سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵكی زه‌نجان هه‌وڵی ڕفاندنی ته‌رمه‌كه‌یان داوه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕێگه‌یان نه‌داوه باوكیان له به‌شی “ئای.سی.یوو”ی نه‌خۆشخانه بچێته ده‌ره‌وه.