کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

کوژرانی منداڵێکی ٨ ساڵ تەمەن لە شاری “دەڕە شەهری” ئیلام

کوژرانی منداڵێکی ٨ ساڵ تەمەن لە شاری دەڕە شەهری ئیلام 1

بەپێی هەواڵی گەییشتوو لە شاری ئیلامەوە، بەهۆی خراپ بەکارهێنانی چەک لە شاری دەڕەشەهری ئیلام، ڕۆژی ڕابردوو هاووڵاتییەک بە چەکی تاپر گوللەیەک لە دەستی دەردەچێت و دەبێتە هۆی کوژرانی برایەکی هەشت ساڵ تەمەنی.

بەپێی ئەو هەواڵە، دوو برای ١٨ و ٨ ساڵ تەمەن کە بەمەستی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتەکانیان ڕوویانکردبووە شاخەکانی شارۆچکەیماژینو چەکێکی تاپڕیان پێ بووە لە ئاکامی هەڵەیەک گوللەیەک لە دەستی بڕا گەورەکەی دەردەچێت و دەبێتە هۆی کوژرانی برا ٨ ساڵ تەمەنەکەی. جێگای ئاماژەیە پاش ئاگاداربوونی لایەنی پێوەندیدار بەو بابەتەوە ئەو هاووڵاتیە دانی بە کوشتنی براکەی دانەناوە و دواتر پاش لێکۆڵینەوە لە شوێنی ڕووداوەکە دەرکەوتوووە کە گوللەیەک لە دەستی ئەو هاووڵاتییە دەرچووە و بوەتە هۆی کوشتنی براکەی.