رۆژی هەینی 7ی مانگی جۆزەردان، سوختبەرێکی دیکە لە مینابی بەلوچستان کرایە ئاماج و بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی رژیم گیانی لە دەست دا.
رۆژی هەینی هێزە ئینتزامییەکانی رژیم پاش راودوونانی ماشێنی “سوختبەرێک” لە میناب و تەقە لێکردنی، ماشێنەکە ئاورێ تێبەر دەبێ و کاسبکارێکی سووخت بهر بە ناوی “حسێن تورکەمەن” گیانی لە دەست دەدا. ستادی فەرماندەیی ئینتزامی لە میناب لە ترس و دڵەڕاوکێی سەرهەڵدانەوەی ئاخێزی ناڕەزایەتی خەڵک، هێزەکانی دەباتە دۆخی ئامادەباشییەوە و فەزای شار تا چەندین کاتژمێر، تەواو نیزامی دەکرێت.