ڕۆژی شەممە ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، هێزهكانی ڕژیم لە شاری سەربیشە تەقەیان لە ئۆتۆمبیلێک کرد و لە ئاکامدا هەر دوو سەرنشینی ئۆتۆمبیلەکە کوژران.
بەپێی ڕاپۆرتی حال وەش: ئێوارەی ڕۆژی شەمە هێزە ئینتزامییهكانی ڕژیم لە ٢٠ کیلۆمەتری ناوەندی شاری سەربیشە، بەبێ ئاگاداركردنهوهی پێشوهخت تەقەیان لە ئۆتۆمبیلێک کردووه و یەکێک لە سەرنشینهكانی ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەست داوه و شۆفێرهكهشی بە سەختی بریندار و پاش گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکانی گیانی بهخت كردووه. ناسناوی یەکێک لە کوژراوەکان بریتیه له: “ئیرەج سارانیموئەخهر”، تەمەن ٣٤ ساڵ، خاوەنی دوو منداڵ و دانیشتووی شاری سەربیشەی سەربە پارێزگای خوراسانی جنووبی