لە شاری “بەیرەم”ی سهر به پارێزگای فارس، موعەلمێکی ژن لەگەڵ سێ کچەکەی لەلایەن دراوسێكهیهوه بە مەبەستی دزینی زێڕ و پارەكانیان کوژران.
بە پێی ڕاگەیاندنەکان، ژنە دراوسێی ئەو بنەماڵەیە بە بیانووی ئامادەکردنی شیرینی دایک و سێ کچەکەی بانگهێشتی ماڵەکەی دەکات و چوار ئەندامی ئەم خێزانەی ئەکوژێت، ژنی دراوسێکە بە پلانێکی پێشوو ئەچێتە ماڵی قوربانییەکە و زێڕ و پارەکانیان ئەدزێت و کوڕە بچووکی خێزانەکە ئەخاتە ناو سندوقی ئوتۆمبیلەکەی و ههڵ دێت. هاوژینی قوربانی دوای گەڕانەوە لە کارکردن، ڕووبەڕووی نەبوونی ژن و منداڵەکانی دەبێتەوە و بۆی دەردەکەوێت کە دزی لە ماڵەکەی کراوە. لە هەمان کاتدا پۆلیس ئوتۆمبیلی هەڵگری کوڕە بچووکەکە لەسەر جادەی باڵەنگستان ڕائەگرێت و بە لێدوانی تاوانبارەکە نهێنی ئەم تاوانە ئاشکرا ئەبێت و دوو تۆمەتباری کوشتن و دزیکردن دهستبهسهر دهكرێن. ئەکرێن.