ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٣، یاسه‌مین ڕەحمەتی مامۆستای سەنتۆری زانکۆی تاران و خه‌ڵكی ڕەشت بە شێوه‌ی گوماناوی له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه كوژرا.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، یاسه‌مین ڕەحمەتی، مۆسیقاژەنی ناسراو و مامۆستای سەنتوور لە زانکۆی تاران، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە ناوچەی پیربازاڕی ڕەشت، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه بە فیشەکێک کە لە سەریان داوە کوژراوە. یاسه‌مین ڕەحمەتی ده‌رهێنه‌ری چەند ئەلبوومی مۆسیقا و گۆرانی بوو کە پارچەیەک مۆسیقای خۆی پێشکەش بە کیان پیرفەلەک کردبوو.