کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کووژانەوەی بەربڵاوی برق و کەم ئاوی بەرین لە زیاتر لە 101 شاری ئێران

لە کاتێک دا کە بەرپرسانی ئیدارەی برق لە ئێران هۆکاری بڕانی بەربڵاوی برقیان بۆ لە کار کەوتنی دوو دانە لە نیرووگاکان راگەیاندووە، شیرکەتی ئاو و ئاوەڕۆش هۆشداری داوە کە دۆخی کەم ئاوی لە رادەبەدەر، زیاد لە 101 شاری گرتووەتەوە.

لە رۆژەکانی رابردوو، بەشێکی زۆر لە تاران و  کەرج بە بێ ئاگادار کردنەوە، تووشی بڕانی برق هاتن و لە گەرمای تاقەت پرووکێنی هاوین چەندین کاتژمێر بە بێ برق مانەوە. بێجگە لە تاران و کەرەج لە چەندین شاری دیکەش ئەم دۆخە بەرداوم بووە و لە شارەکانی سنە، ئەهواز، ئیسفەهان، مەشهەد، شیراز، زاهیدان، کرماشان، سمنان و زابۆل… خەڵک تووشی بڕانی برق هاتوون. بەرپرسانی حکوومەتی هۆکاری کووژانەوە و بڕانی برقیان بۆ لە کار کەوتنی دوو دانە لە نیرووگاکان گەڕاندووەتەوە. کووژانەوی بەربڵاوی برق لە کاتێکدایە کە کەم ئاویش بەربینگی بە زۆرینەی شار و گووندەکانی ئێران گرتووە و بە جۆرێک لە زیاد لە 101 شار دۆخی نائاسایی و سوور راگەیەندراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

بەڕێوەچوونی چالاكیێكی ژینگەپارێزی لە شاری سەقز

-

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی گوندی “ئایلووی”ی سه‌قز له‌ ئاست بێ ئاوی

-

سه‌پاندنی حوكمی موحاره‌به‌ به‌سه‌ر چوار به‌ندكراوی خه‌ڵكی سنه‌

-

چڕکردنەوەی دۆخی ئەمنییەتیی له‌ زانکۆی کوردستان

-

كاولكردنی ژینگه‌ی مهاباد و كرماشان له‌لایه‌ن كۆمای ئیسلامی

-

كوژران و برینداربوونی ٧ كه‌س له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ جاده‌ی بورهان

-