کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

کوشتنی ژنێک له لایان هاوژینکە‌یه‌وه‌ له‌ حه‌سه‌ن ئاوای شاری سنه‌

کوشتنی ژنێک له لایان هاوژینکە‌یه‌وه‌ له‌ حه‌سه‌ن ئاوای شاری سنه‌

سە‌ر له ئێوارە ڕۆژی چوارشە‌ممە 18ی مانگی جۆزەردان، له شارۆچکە‌ی حە‌سە‌ن‌ئاوای سنە، پیاوێک به‌ناوی “عیرفان ڕه‌شیدی”، هاوژینه‌كه‌ی خۆی بە ناوی “سەرگوڵ ئە‌کبە‌ری” کوشت.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، “عیرفان” خه‌ڵكی گوندی “كه‌ڕه‌سی”ی سه‌ر به شاری سنه‌یه‌ و پێشتریش چه‌ندین جار هاوژینه‌كه‌ی ئه‌شكه‌نجه و ئازارداوه‌ و پاش ئه‌نجامی تاوانه‌كه‌ خۆی ونكردووه‌‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ئه‌و ڕووداوه‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.