“ڕەزا هیدایەتى” خه‌ڵكی “به‌نده‌ری ئه‌نزه‌لی” سەربازى سنوورپارێزی شاری سەردەشت، بە هەڵە لە لایەن یەکێک لە هێزە سنوورپارێزه‌كانی دیكه‌وه ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و گیانى لەدەست ئه‌دات.
کۆمارى ئیسلامى بۆ پەردەپۆشکردنى ئەم ڕووداوە و نانه‌وه‌ی کێشەى نەتەوەیی، کوشتنى “ڕەزا هیدایتى” خستوه‌ته ئه‌ستۆی حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران و به بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ی حیزبه‌كانه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه، كۆماری ئیسلامی به‌و شێوه‌یه ده‌یه‌وێت درێژه به سیاسه‌تی نانه‌وه‌ی ئاژاوه و درووست كردنی ڕه‌ق و كینه له به‌رانبه‌ر حیزبه‌كانی دژبه‌ری ڕژیم بدات.