کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

کوبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ناحییه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی شارەداریی ناحییەی “سەنگەسەر” لە سنووری ئیدارەی ڕاپەرین له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌  نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ زیاتر لە دوو مانگە حه‌قده‌ستییان وەرنەگرتووە و هه‌تا گه‌یشتن به‌ سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ده‌ده‌ن. شایانی باسه‌، كرێكارانی شاره‌داری بەشێوەی گرێبەست لە شارەکانی هەرێمدا کاردەکەن و بە بەردەوامی حه‌قده‌سته‌كانیان دوادەکەوێت و لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە ٢٥ له‌ سه‌دی حه‌قده‌سته‌كانیان کەمکراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراونی كیشوه‌ری له‌ كوردستان و كرماشان

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ١٣ هاووڵاتی خه‌ڵكی شنۆ

-

ڕزگاركردنی به‌ندكراوێكی مه‌حكووم به‌ ئێعدام له‌ سنه‌

-

كۆبوونه‌وه‌ی ماڵدزراوانی “ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و” و ته‌راوه‌ت نۆوین” له‌ تاران

-

مانگرتنی خاوه‌ن به‌له‌مه‌كان له‌ به‌نده‌ره‌كانی ڕیگ و گه‌ناوه‌

-

بانگه‌وازی خوێندكارانی ته‌علیقكراوی زانكۆ بۆ مانگرتن له‌ ١٥ی سه‌رماوه‌ز

-