کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

کشانەوەی کۆمپانیایەکی دیکە لە کێڵگەنەوتییەکانی هەرێمی کوردستان

کشانەوەی کۆمپانیایەکی دیکە لە کێڵگەنەوتییەکانی هەرێمی کوردستان 4

کۆمپانیایەکی دیکەی بواری نەوتی ئەمریکا بەناوی “شلمبجیر” بە نووسراوەیەکی تایبەت بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق پابەندبوونی خۆی بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی ڕاگەیاند و لە هەرێمی کوردستان کشایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کشانەوەی ئەو کۆمپانیایە لەکاتێکدایە کە پێشتر دادگای فیدراڵی عێراق بڕیارێکی سەبارەت بە نەوتی هەرێمی کوردستان دەرکرد و تێیدا داوای لە سەرجەم کۆمپانیا نەوتییەکان کرد کە کارەکانیان لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم ڕابگرن. جێگای ئاماژەیە ئەو بڕیارەی دادگای فێدراڵی عێراق ناکۆکی سیاسی لە نێوان باشووری کوردستان و عێراق قوڵتر کردووەتەوە.