کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

کرێکارانی بیناسازی، چەوسانەوەی زۆر و شوێنی نائەمنی کار

kargar 9

ڕۆژنامەی کار و کارگەر چاپی تاران لە ژمارەی ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی بەفرانبار دا، ڕاپۆرتێکی دڵتەزێنی سەبارەت بە دۆخی نالەباری کرێکارانی بیناسازی لە ئێران بڵاو کردەوە. لەم ڕاپۆرتەدا بە پشتبەستن بە ئامارە دەوڵەتییەکان، باس لەوە کراوە کە پڕ ڕووداو ترین و زیانبەخشترین کار، بریتییە لە کاری کرێکارانی بیناسازی، بە جۆرێک کە تەمەنی بەسوودی کارکردن لە کەرتی بیناسازی ئێران بۆ کرێکار، ١٥ ساڵە و دوای ئەم ماوە کورتە ئیتر بەشێوەیەکی سروشتی مرۆڤ توانایی کارکردن لەدەست دەدات. جگە لەوەش زیاتر لە نیوەی ئاماری ڕووداوەکانی کار لە ئێران، پەیوەندی بە کرێکارانی بیناسازییەوە هەیە. لەم ڕاپۆرتەدا لە زمانی هەڵسوڕاوێکی کرێکارییەوە هاتووە: شێوازی کاری بیناسازی لە ئێران هێشتاش هەر وەک سەدەیەک لەمەوبەرە و بە بەراورد بە سەد ساڵ لەمەوبەر گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە. ئەو کەرەستانەی کە لە بیناسازیدا بەکاردەهێنرێن گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە، بەڵام هێشتا کەرەستەی ناستانداردی وەک بێڵ و قوڵنگ و بەرزکەرەوەی بچووک و هتدبەکاردەهێنرێت. بەرزکەرەوەی ئەمڕۆیی و تایبەت تەنها لە بینا زۆر بەرزەکاندا بەکاردێت و تەنانەت لە دروستکردنی نهۆمە نزمەکانی وەک نهۆمی یەکەم و دووەمی بینا بەرزەکانیشدا، لە بەرزکەرەوەوە بۆ گواستنەوەی کیسەی پەنجا کیلۆیی گچ، ماسە، سیمان، خۆڵ و بەرد و هتدکەڵک وەرناگیرێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەپێی یاسا، هەڵگرتنی بەرزترین ئاستی قورسایی ڕێگەپێدراو بۆ کرێکار ٢٠ کیلۆیە، بەڵام کرێکارانی بیناسازی لە ئێران ڕۆژانە کەرەستەی قورسی ٤٠ بۆ ٥٠ کیلۆ بەرز دەکەنەوە. ئەو هەڵسووڕاوە کرێکارییە لە درێژەدا دەڵێت: کاتێک ستانداردەکانی تەندروستی و ئەمنییەتی شوێنی کار ڕەچاو ناکرێت، لە ڕاستیدا بۆ کرێکارێکی بیناسازی، بە واتای مەرگی خامۆشە. ڕاستە کە مرۆڤ وەک کەوتنەخوارەوە لە بینایەکەوە و یان کەوتنە ژێر داروپەردوو، تووشی مردن و کەمئەندامی نابێت، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات، بەهۆی گوشاری هەڵگرتنی کەرەستەی قورسەوە، کاریگەریی دەکرێتەسەر جەستە و ئێسکەپەیکەری ئەندامەکان و تەنانەت بەهۆی هەڵمژینی بۆن و تۆز و خۆڵی ئەو کەرەستانەی کە بەکاردەهێنرێن، تووشی نەخۆشی سەخت و مردنی پێشوەختە دەبێت. ئێستا زۆرێک لە کرێکارانی بیناسازی بەشیئیزوگامبەهۆی هەڵمژینی قیری کوالێتی نزم و کەڵک وەرنەگرتن لە دەمامک، لە تەمەنی پیریدا تووشی شێرپەنجە دەبن. هەروەها کرێکارانی ڕەنگکاری بیناسازیش زۆرجار بەهۆی بەکارهێنانی جۆری ڕەنگ و گەچەکانەوە، تووشی نەخۆشیی پێست و سییەکان دەبن. لە لایەکی ترەوە، سیمان و ئاهەک و کەرەستەی خاوی خاکسەنگ و هتدخۆی، زیانێکی زۆریان بۆ پێست و سییەکان هەیە و کەسێک کە بەرکەوتنی درێژخایەنی لەگەڵ ئەم ماددانەدا هەبێت، ئەگەری زۆری هەیە کە لە تەمەنی مامناوەند دا تووشی نەخۆشییەکی مەترسیدار بێت. کرێکارانی بیناسازی لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدا بە کردەوە، زەمینگیر دەبن.

واقعییەت ئەوەیە کە سەبارەت بە کرێکارانی بیناسازی وەک کرێکارانی کارگە بچووکەکان، تەنانەت هەر ئەم یاسای کارە نیوە و ناتەواوەی ڕژیم، لە هیچ بوارێکدا ڕەچاو ناکرێ. دەسەڵاتدارانی ڕژیم زۆرجار بۆخۆیان بەشێکن لە مافیای بیناسازی یان زۆر لێیان نزیکن، هەربۆیە ئەگەری گۆڕانکاری و یاسادانان سەبارەت بە تەندروستی پیشەیی کرێکارانی بیناسازی، بە کردەوە شتێکی مەحاڵە. کرێکارانی بیناسازی زۆرترین ژمارەی چینی کرێکاری ئێران پێکدەهێنن. لەو ڕووەوە کە ئەم کرێکارانە وەرزین و زۆربەیان ناویان لە هیچ ناوەندێکدا تۆمار نەکراوە بۆ ئەوەی سوودمەند بن لە خزمەتگوزارییە گشتیەکان، هەرگیز ئامارێکی ورد سەبارەت بە ژمارەیان لەبەردەستدا نەبووە و بەهۆی ئەوەی کە پرش و بڵاون و خۆیان لە چوارچێوەی ڕێکخراوە ڕاستەقینە و کارامەکاندا نابیننەوە، مافە سەرەتاییەکانیشیان بە سانایی پشتگوێ دەخرێت. زۆربەی هەرەزۆری ئەم کرێکارانە لە هیچ چەشنە بیمەیەک بەهرەمەند نین و هیچ پاشەکەوتێکیشیان نییە بۆ دەورانی لەکارکەوتوویی. ئەو یارمەتییە کەمەی کە بەناوی یارانە پێیان دەدرێت یان هەندێکجار هاوکارییەکی زۆر لەوە کەمتریکۆمیتەی ئیمداد، تاکە سەرچاوەی بژێوی ژیانی خۆیان و بنەماڵەکانیانە. بەم هۆیەوەیە کە دوای لەدەستدانی کارەکەیان، بەو جەستە ماندوو و لەکار کەوتووەیانەوە، ڕوودەکەنە کۆڵبەری لە کوردستان و سوختبەری لە بەلوچستان. نابێئەوەلەبیربکرێتکەهەموویئەمزەختو

گوشار و بێ مافیانە بۆسەر کرێکارانی کۆچبەری ئەفغانی کە زۆربەیان کرێکاری بیناسازین، بە دوو قات زیاترە. سەرمایەداران جگە لە کەڵەکەکردنی سەروەت، بیر لە هیچ شتێکی تر ناکەنەوە. ئەوان نایانەوێت هەزینەی ئەمنییەتی شوێنی کار دابین بکەن. ئەگەر زەبری خەباتی کرێکاریی لەسەریان نەبێت، تەنانەت لەبیریان دەچێتەوە کە کرێکاریش مرۆڤە، نەک ئامرازی دەستی ئەوان بۆ بەدەستهێنانی قازانج. هەتا ئەو کاتەی کە شۆڕشی کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش، دام و دەزگای ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و سیستەمی سەرمایەداریی ڕانەماڵێت، ئەوە خودی کرێکارانن کە دەبێ لەفکری خۆیاندابن و بە پشتبەستن بە خەباتی ڕێکخراوی خۆیان، خاوەنکاران و دەوڵەتەکەیان ناچار بکەن کە ئەمنییەتی شوێنی کاریان بۆ دابین بکەن. ئەمنییەتی شوێنی کاریش وەک هەر داواکارییەکی تر، تەنیا بە هێزی خەبات و هاوپشتی چینایەتی کرێکاران، دەکرێ بەسەر سەرمایەداران و دەوڵەتە پشتیوانەکەیاندا، بسەپێنرێت.