کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

کاولکردنی دارستانەکانی ئاوایی گاگل لە مەریوان

کاولکردنی دارستانەکانی ئاوایی گاگل لە مەریوان 3

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو‌، دارستانەکانی دەورووبەری ئاوایی گاگلی سەر بە شاری مەریوان لەلایەن نەیارانی ژینگە و کوردستانه‌وه‌ لە ناو براون.

بەپێی ئەو وێنە و ویدیۆیانەی کە لەلایەن ئەنجومەنی سەوز چیای مەریوانەوە بڵاو کراونەتەوە ساڵانێکە نەیارانی ژینگە دەستیان کردووە بە بڕین و لە ناوبردنی دار بەڕووەکانی دورووبەری ئاوایی گاگل و بە دەیان هێکتار لە دارەکانی ئەو دارستانەیان لە نێو بردووە و ئێستاش بەردەوامن. ئەو دارانەی کە دەبڕدەێن، دەکرێن بە خەڵووز و بە بارهەڵگری گەورە بۆ شارەکانی ناوەندی ئێران دەنێردرێن. لە ئێستادا دەیان ئەنبار و کۆگای خەڵووز لە شاری مەریوان هەیە کە بە بڕین و سووتاندنی دارەکانی دەورووبەری ئەو شارە پڕ دەکرێن و بازرگانیان پێ دەکرێت.