لەدوای ئەشکەنجە و سەرتاشینی هەشت کۆڵبەر لەلایەن پاسەوانی سنوری عێراق لە سنوری هەڵەبجە، ڕێکخراوه مەدەنییه‌كانی هەڵەبجە، ڕێكخراوه‌كانی ژنان، مامۆستای ئایینی و پەرلەمانتارانی عێراق دەربارەی ڕووداوەکە داوای لێکۆڵینه‌وه له‌و کاره نه‌شیاوه دەکەن.
ڕۆژی یەکشەمە ١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، ڤیدیۆی هەشت کۆڵبەر کاردانەوەی توندی كۆمه‌ڵگای لێکەوتەوە، ئەویش لەدوای ئەشکەنجەی دەرونی، جەستەیی و سەرتاشینیان لەلایەن پاسەوانانی سنوری عێراق ڕوویدا. ڕۆژی دووشه‌ممه كۆڵبه‌رێك به ناوی “هوشیار محموودی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی عێراق گیانی له‌ده‌ستدا و كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ش بریندار كرا، له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا نوێنه‌ری ناوچه‌ی هه‌ورامان له مه‌جلیسی ڕژیم به‌ڵێنی داوه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و ڕووداوه بكات.