کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

کابووسی نەخۆشی و دەرمان بۆ کرێکاران و خانەنشینکراوان

لەچەندڕۆژیڕابردووداڕاگەیەنەرەناوخۆییەکانچەندینڕاپۆرتیانسەبارەتبەگرانبوونوکەمییدەرمانبڵاوکردۆتەوە؛ڕۆژنامەیئافتابییەزدلەژمارەیئەمڕۆسێشەممەدابەپشتبەستنبەزانیارییەکانیناوەندیئاماریئێرانوئاژانسیئیلنا،ڕاپۆرتێکیبڵاوکردەوەکەئەگەرچیگەلێکناخۆشودڵتەزێنە،بەڵامبەمحاڵەشەوەتەنیاگۆشەیەکلەواقیعییەتەکاندەردەخات. لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە: بەپێی ئەم داتایانە، ئەو بنەماڵە شارنشینانەی کە لە ساڵی ١٤٠١دا داهاتەکەیان ١٢ ملیۆن تمەن یان کەمتر لەوە بووە، بەشێوەیەکی مامناوەند یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار تمەنیان تەنیا بۆ هەزینەی دەرمان و چاودێری تەندروستی خەرجکردووە. بەڵام لە ڕاستیدا ساڵی ١٤٠١ داهاتی ئەو کەسانەی کە لانیکەمی حەقدەستیان وەرگرتووە، زۆر کەمتر لە ١٢ ملیۆن و بە کۆی گشتی تەنیا ٦ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تەمەن بووە؛ کاتێک بنەماڵەیەکی کرێکار نەخۆشێکیان لە ماڵەوە هەبێت، چۆن دەتوانن کرێی ماڵ و هەزینەی خواردن و خوێندن و خەرجییەکانی دیکە بدەن؟ بەڵام لە هەمان کاتدا ئامارەکانی ناوەندی ئامار دەریدەخەن کە ئەو کەسانەی داهاتی مانگانەیان ٣٦ بۆ ٤٨ ملیۆن تمەنە بە تێکڕا مانگانە ٤ ملیۆن تمەن بۆ دەرمان خەرج دەکەن. جیاوازی هەزینەکانی دەرمان لە نێوان توێژە جۆراوجۆرەکاندا ئەوە نیشان دەدات کە چۆن دەرمان بووەتە دیاردەیەکی چینایەتی و بەکاڵابوون. کەسێک کە داهاتی مانگانەی ٣٦ بۆ ٤٨ ملیۆن بێت، بە ئاسانی دەتوانێت ٤ ملیۆن تمەن بۆ دەرمان خەرج بکات؛ بەڵام بۆ کرێکارێکی کە لانیکەمی حەقدەست وەردەگرێت، ١٤٠٠ تەمەنیش بۆ هەزینەی دەرمان وەک کابووس وایە؛ کابووسێکی قورس و تاڵ. هەڵسووڕاوێکی کرێکاری بە پەیامنێرێکی ئەو ڕۆژنامەی وتووە: “دەرمان بووەتە کەرەستەیەکی چینایەتی و کاڵایی؛ دەوڵەمەندەکان لە باشترین دەرمان و خزمەتگوزاری پزیشکی بەهرەمەندن، بەڵام بۆ هەژاران و ٩٩ لەسەدییەکان کڕینی دەرمانێکی سادە یان بۆ نموونە پڕکردنەوەی ددانێکی کرم خواردوو وەک کابووسێک وایە. بەرپرسی کانوونی خانەنشینان دەڵێت: “زۆر خانەنشین هەیە کە ئیتر بەدوای دەوا و دەرمان و دوکتۆردا ناچن؛ بەهۆی گرانبوونی دەوا و دەرمان، خانەنشینەکان ڕوویان لە ڕێکارەکانی وەکخۆ چارەسەرکردنکردووە؛ چیتر توانایی ئەوەیان نییە بچن چارەسەری نەخۆشییەکانیان بکەن، تێچووی دەرمان و چارەسەرکردن ئەوەندە لەسەرەوەیە کە ئێمە پێمان باشە نەچینە لای دوکتۆر و لە ماڵەوە دەمێنینەوە تا بزانین چی ڕوودەدات”.

 کۆماری ئیسلامی کە هیچ بایەخێک بۆ ژیانی ئینسان دانانێت و لە پێناو مانەوە و درێژەی دەسەڵاتی ستەمکارانەی خۆیدا، خەڵکی لە سەرەتاییترین ئیمکاناتەکانی ژیان، لەوانە دابینکردنی بێهداشت و تەندروستی بێبەش دەکات، لە ڕێگەی دام و دەزگا نیزامی و ئەمنیەتییەکانییەوە، هەموو سەروەت و سامانی کۆمەڵگای داگیرکردووە و بەرهەمی ڕەنج و کاری کرێکار لەپێناو تەیارکردنی هێزی سەرکوت و جموجۆڵ و کەڵەوەکێشی نیزامی لە دەرەوەی سنوورەکان و هەروەها ناوەندەکانی پەرەپێدانی خوڕافاتدا بەکار دەهێنێت. لەم وڵاتەدا تەنانەت ئەو نەخۆشانەش کە حاڵیان زۆر خراپە، بەبێ دانی پووڵی پێشوەختە، لە نەخۆشخانەکان وەرناگیرێن و تەرمی مردووەکانیش بە بارمتە دەگیرێن تا ئەو کاتەی حسابەکەیان دەرێت. لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ڕژیمی ئیسلامیدا، خەڵکی هەژار دەبێ بەهۆی نەبوونی شووشەیەک شەربەتی سنگ و چەند حەبی تەب و ئازارشکێن و هەندێک کەپسولی ئانتیبیۆتیک، بناڵێنن و ئازار بکێشن، لەم وڵاتەدا منداڵە بچووکەکانی کرێکاران و زەحمەتکێشان دەبێت بەهۆی زۆری تێچووی دەرمان، سادەترین نەخۆشییەکانیان بگۆڕێت بۆ نەخۆشی درێژخایەن و کوشندە و تا کۆتایی ژیانیان ئێش ئازارەکانی تەحەمول بکەن. لە کاتێکدا بەهۆی پەرەسەندنی هەژاری لە نێو چین و توێژە کەمداهاتەکانی کۆمەڵگا و بەدخۆراکی، بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان و ڕێژەی مردنی پێشوەختە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت، کەمیی دەرمان و ئیمکاناتی تەندروستیش، خێرایی ئەم پرۆسەیەی گەلێک زیاتر کردووە.

چاوەدێری تەندروستی بەخۆڕایی مافی بێ ئەملاو و ئەولای هەر هاوڵاتییەکە. هیچ کەس نابێت بەهۆی بەردەست نەبوونی خزمەتگوزاری پزیشکی و دەرمانی ئازار بکێشێت. شیاو نییە هیچ مرۆڤێک بەهۆی بێبەشبوون لە خزمەتگوزاری پزیشکی و دەرمانی، لەناو جێگادا بمێنێتەوە و ئازار بچێژێت و گیان لەدەستبدات. مرۆڤی ئەمڕۆ شایستەی ئەوەیە کە بە تەواوی لە سیستەمی خزمەتگوزاری پزیشکی و دەرمانی بەخۆڕایی بەهرەمەند بێت. کرێکارانی گەلێک لە وڵاتەکان لە ئاکامی خەبات و تێکۆشانی خۆیاندا توانیویانە دەوڵەتەکان ناچار بکەن که دەرمان و چاودێری تەندروستی هاووڵاتییان دابین بکەن. ئەگەر کرێکارانی بەشێکی بەربڵاوی جیهان توانیویانە بە خەبات و تێکۆشانی خۆیان حکوومەتە سەرمایەدارە دەسەڵاتدارەکان ناچار بکەن خۆیان لە ئاست دابینکردنی بێهداشت و تەندرووستی کۆمەڵگا بە بەرپرسیار بزانن، کرێکاران و زەحمەتکێشانی ئێرانیش دەتوانن بە پشتبەستن بە یەکگرتوویی و خەباتی ڕێکخراوی خۆیان، خواستی دەرمان و دابینکردنی چاودێری تەندروستی بێبەرامبەر بەسەر ئەم ڕژیمەدا بسەپێنن، بۆ ئەوەی لەم ڕێگەیەوە بەشێک لە حەقدەستی نەدراوی کرێکاران و هەندێک لە سامانی بەتاڵانبراوی خەڵک لە شێوازی خزمەتگوزاری دەرمانی و تەندروستیدا بگەڕێننەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤ و پەرەسەندنی خەبات بۆ بەدەستهێنانی

-

جینۆساید و گەندەڵیی گەورەی ئابووریی، دوو لێکەوتەی سیستەمی سەرمایەدارین

-

پەیامی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە بۆنەی ١٦ی سەرماوەز ڕۆژی خوێندكار

-

پەیامی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە بۆنەی ١٦ی سەرماوەز ڕۆژی خوێندكار

-

“گرووپی کشتوکاڵ و پیشەسازی دێبش” ڕیکۆردی ماراسۆنی گەندەڵی ئابووریی شکاند

-

دادخوازیی قەتڵە زنجیرەیییەکان و ڕۆژی خەبات لەدژی سانسۆر

-