کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ژه‌هراوی بوونی چوار كه‌س به‌هۆی خواردنی مه‌شرووبی ئه‌لكۆلی ساخته له‌‌ شنۆ

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، ئیداره‌ی بێهداشت و ده‌رمانی شار شنۆ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ چوار كه‌س له‌و شاره‌ به‌هۆی خواردنی مه‌شرووبی ئه‌لكۆلی ساخته‌وه‌ ژه‌هراوی بوون.

به‌وته‌ی به‌رپرسانی ڕێكخراوی بێهداشت و ده‌رمانی شنۆ، دوو كه‌س له‌و چوار كه‌سه‌ به‌هۆی خراپی باری ته‌ندرووستیانه‌وه‌ ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ كراون و دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش‌ له‌ به‌شیدیالیزی نه‌خۆشخانه‌ی شاری شنۆ به‌سته‌ری كراون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ مه‌شرووباتی ساخته جێگه‌ی متمانه نییه‌ و ئه‌گه‌ری گوشتنی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی زۆره‌ و  ساڵانه‌ به‌ده‌یان كه‌س له‌ ئێران به‌هۆی خواردنی مه‌شرووباتی ئه‌لكۆلی ساخته‌وه‌ ژه‌هراوی ده‌بن.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستپێكردنی مانگرتنی سه‌راسه‌ری خوێندكارانی مه‌دره‌سه‌ و زانكۆ له‌ ئێران

komalah

پشتیوانی كرێكارانی پڕۆژه‌ی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران

komalah

گیانبه‌ختكردنی سێ خۆپێشانده‌ری دیكه‌ له‌شاره‌كانی ئه‌ندیمشك و شنۆ و قووچان

komalah

بانگهێشتی باڵوێزی ڕێژیمی ئیسلامی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئاڵمانه‌وه‌

komalah

خۆپێشاندانی دژه‌ به‌ كۆماری ئیسلامی له‌ وڵاتانی جیهان

komalah

سه‌ركه‌وتنی ڕاست ڕه‌وه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیتالیا

komalah