به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، ٥٧ خوێندكاری زانكۆی “سه‌ید جه‌ماڵه‌دین ئه‌سه‌دئابادی”ی له شاری هه‌مه‌دان تووشی گازگرتووی بوون و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، به‌رپرسانی زانكۆ به‌هۆی سه‌رما و به‌سته‌ڵه‌كه‌وه سۆپایه‌كیان بۆ خابگا دامه‌زراندووه به‌ڵام به‌هۆی له‌به‌رچاو نه‌گرتنی بابه‌ته ئیمه‌نیه‌كان، گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن دزه‌ی كردووه و به‌هۆیه‌وه ٦٧ خوێندكار ژه‌هراوی بوون و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون.