قایمقامیەتی ناوەندی زاخۆ ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌رمانان ڕایگه‌یاند، بەهۆی خواردنی لەفەوە لە زاخۆ ١٨٥ کەس ژەهراویبوون و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئیداری شاری زاخۆ، بەهۆی جێبەجێ نەکردنی رێنماییە تەندروستییەکان لەناو خواردنگەیەکدا ١٨٥ كه‌س ژەهراوی بوون و لەلایەن پۆلیسه‌وه ئەو خواردنگەیەی خواردنی ناتەندروستی فرۆشتووە بە هاووڵاتیان داخراوە و خاوەنەکەشی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و ڕووبەڕووى ڕێکارى یاسایی دەکرێتەوە.