به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پیاوێكی خه‌ڵكی شیراز ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاوسه‌ر و كچه‌كه‌ی به بیانووی پاراستنی شه‌ره‌ف كوشتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بكوژه‌كه به چه‌قۆ هێرشی كردۆته سه‌ر هاوسه‌ر و كچه‌كه‌ی و پاش چوونه‌ده‌ره‌وه له ماڵ خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه به‌هۆی كێشه‌ی خێزانی ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ی ئه‌نجام داوه. شایانی باسه كه ڕۆژی ڕابردوو و له ڕووداوێكی دیكه‌دا له شاری زابۆل، ژنێكی قوربانی هاوسه‌رگیری منداڵی به چه‌كی هاوسه‌ره‌كه‌ی كوژرا.