کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ژنان و وەرزش و دژایەتی دەسڵاتدارانی کۆنەپەرەستی ئێران


ڕۆژی سێشەممە ٣ی مانگی خەرمانان، سه‌ره‌نجام ژومارەیەک لە ژنان توانییان، لەژێر  مەرجێکی سنوورداردا بۆ چاو لێکردنی پێشبڕکێی نێوان دوو تیمی ئیستقلال و مسی کرمان، لە یاریگای ئازادایدا ئامادە بن. ئامادەبووان کە چوبوون بۆ چاولێکردنی ئەم پێشبڕکێیە، لەوێدا یادی سەحەر خودایاری ناسراو بەکچی ئابییان بەرز ڕاگرت. ئەوان هەروەها درووشمیوریای بە غیرەت، قسەی تۆ قسەی میللەتیان بەرز کردەوە و لەگەڵ دەستپێکی بڵاوکردنەوەی سروودی حکوومەتیسڵاو فەرماندەلە شوێنی یاریگاکە، هەزاران کەس بەدەنگی هۆی هۆی، گاڵتەیان بەو سروودە دەکرد.

سەحەر خودایاری کچێک بوو کە لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٩٧ هەوڵیدا بە جلوبەرگی پیاوانەوە پچێتە ناو یاریگای ئازادییەوە، بەڵام لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەسبەسەر کرا. ناوبراو ساڵی ١٣٩٨ لەبەردەم دادسەرای تاران خۆی سووتاند و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.

وریا غەفووری وەرزشوان و یاریزانی بەناوبانگ، بەو هەڵوێستە ئینسانیانەی کە هەیبوو، بە ملیۆنان کەس لە وەرزش دۆستان ڕێزیان لێدەگرت. زۆرێک لە وەرزشوانە بەناوبانگەکانی تر کە ئامادە نەبوون لەپێناو سامان و ناوبانگدا، لەبەردەم ستەمکاری و نەزانیی دەسەڵاتدارانی ئیسلامیدا سەردانەوێنن، بێگومان مایه‌ی شانازی وەرزش دۆستان  و توێژی عه‌داڵه‌تخوازی کۆمەڵگان.

ئەمە یەکەمین یاری تیمی ئیسقلال لە دوای نزیک بە چوار دەیە، لەبەردەم ژنانی لایه‌نگرانی ئەو تیمە بوو، کە توانیان  بە مەرج و بە شێوەی سنووردار بچنە ناو یاریگای ئازادییەوە.

لە کاتی یاری نێوان تیمەکانی ئیستقلال و مسی کرمان. نزیکەی ٢ هەزار بینەری ژنی لێبوو کە بەشێک لەوانە له‌ ژنانی هەڵبژێردراوی وەزاەتی وەرزش و لاوان پێکهاتبوون، چونە ناو یاریگای ئازادییەوە.

ئەم ڕووداوە بەرهەمی خەباتی ژنانی ئازادیخواز و گیانبازی کەسانێکی وەکوو سەحەر خودایاری و هەروەها گووشاری فێدڕاسیۆنی جیهانی فوتباڵ بۆ کردنەوەی درگای یاریگاکان و کۆتایی هێنان بە چوار دەیە هەڵاواردنی ڕەگەزی لە فوتباڵی ئێراندا بوو.

٤٣ ساڵە حکوومەتی ئیسلامی بە هەموو توانای هێزە حکوومەتی و دام و دەزگا ئاینییەکانییەوە خەریکی سەپاندنی بێ مافی و هەڵاواردن لە دژی ژنانه‌. بێبەشکردنی ژنان لە بەشداری کردن لە گۆڕەپانی وەرزشی و تەنانەت چاولێکردنی پێشبڕکێی و ئامادە بوونیان لە یاریگاکاندا،  به‌رده‌وام به‌شێك بووه‌ له‌ سیاسەتی وەرزشیی ئەم حکوومەتە، کە لەگەڵ دژایەتی و ناڕەزایەتی ژنان، وەرزشوانان و دامەزراوە وەرزشیە نێونەتەوەییەکان، بەتایبەت فیفادا، بەرەوڕوو بۆتەوە.

بێبەشکردنی ژنان بۆ بەشداری لە جۆره‌كانی وەرزش، سەپاندنی پۆششی ئیسلامی لە کاتی یارییه‌كان، بەشداری و دەستێوەردانی هێزەکانی سپا و ئیتلاعات لە بەڕێوەبردنی یارییه‌كان و دانانی ئاخوندەکان لە کاتی یاری و پێشبڕکێکان بە هۆکاری پاندبوون و ڕه‌چاوكردنی ڕێوشوێنی شەریعەكانی شیعە و تەنانەت بێبەشکردنی ژنان و کچانی بنەماڵەی وەرزشوانان لە ئامادەبوون و چاولێکردنی منداڵ و هاوسەر و براکانیان، یەکێک له‌ زومره‌ی سیاسەتی نەنگین و کۆنەپەرەستانەی حکوومەتی ئیسلامییە.

دەستێوەردانە پۆلیسیەکانی حکومەت لە وەرزشدا چەندین ڕەهەندی پڕوپاگەندەی هەیە. لەوانە بڵاوکردنەوەی سروودە ئایینەکان و  كه‌ڵك وه‌رگرتنی ئاخووندەکان له‌ به‌شداری هەزاران کەسی به‌مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌كردن لە یاریگاکاندا. به‌ڵام به‌رده‌وام ئامادەبووان بە فیکە و چەپڵە لێدان و دروشمی دژە حکومەتی پێشوازییان لێدەکەن.

ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی یەکێک له‌و ده‌گمه‌ن وڵاتانه‌ی جیهانە کە ژنانی لە بەشداری وەرزش و تەنانەت چاولێکردنی یارییه‌ وەرزشییه‌كان مه‌نع کردووە.

تاڵه‌بان و داعش و چەند گرووپی تیرۆریستی تریش ئاوا دوژمنایەتیەکی کۆێرانەیان لەگەل وەرزش بە تایبەت وەرزشی ژنان هەیە. ژنان لە ئاستی جیهاندا وەرزشیان جوانتر و مرۆڤانەتر کردووە و بە ملیۆنان ژنی وەرزشوان و ملیاردها تەماشاچی ژن و پیاو، هیچ مەرج و سنوورێک بۆ بەشداریان لە یاریگاكانی وەرزشدا نییە.

وەرزش دەکرێ و پێویستە لە دەستدرێژی دەسەڵاتدارانی گەندەڵ و کۆنەپەرەست، دەخاڵەتی ڕەگەز پەرەستان و سەرمایەدارەچاوچنۆكه‌کان بپارێزرێت. وەرزش جگە لە كاریگه‌ریدانان لەسه‌ر تەندروستی دەروونی و جەستەیی مرۆڤ و کۆمەڵگا، دەتوانێت لاوان و  هەموو چین و توێژێک لە هەر تەمەنێکدا، شاد و  له‌گه‌ڵ كاری به‌كۆمه‌ڵ ئاشنا بكات و باریان بهێنێت و پێویستە ژن و پیاو، لاوان و بەساڵاچووان، به‌گشتی هەوڵبدەن ئاپارتایدی ڕەگەزی و دەستێوەردانی سپای پاسداران و بانده‌ ئاینییەکان لە وەرزشدا، كۆتایی پێ بێنن.

بابەتی پەیوەندیدار

ناوی ژینا ئەمینی لە هەسارەی زەوی تێپەڕی!

komalah

شەڕی مان و نەمانی ڕژیمی ئیسلامی لە دژی خەڵک

komalah

پەیامی حیزبی کۆمۆنیستیی ئێران بە بۆنەی دەسپێکی ساڵی نوێ خوێندن 14.2.1401

komalah

ئەو سێ ڕۆژەی کە، کەشی سیاسی کوردستان و ئێرانی گۆڕی

komalah

ژینای کوردستان بوو بە ژینای ئێران

komalah

گەشتی ئێڕشاد یان باندی جینایەتکاران

komalah