هه‌واڵنێرییه‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی خاكه‌لێوه، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١١ی ئاوریل، له‌سه‌ر زاری ڕێكخراوی بێهزیستی ڕایانگه‌یاند كه منداڵ ئازاری، “هاوسه‌ر ئازاری” و كه‌مئه‌ندام ئازاری و به شێوه‌ی گشتی توندوتیژیی ناو ماڵ له باروودۆخی كۆرۆناییدا یه‌كجار چووه‌ته سه‌رێ. ڕێكخراوی بێهزیستی ئامارێكی وردی سه‌باره‌ت به توندوتیژیی ناوماڵ بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه و له ئاستی سهرتریشدا هیچ نیشانه‌یه‌ك له كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر به توندوتیژیی ناوماڵ و به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی پێشگرانه و یارمه‌تیده‌رانه نابیندرێت. ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ داوایان له هه‌موو وڵاته‌كان كردووه كه به‌خاتری دواهاته ئابووری و ده‌روونییه‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له په‌تای كۆرۆنا، سه‌ره‌نج بده‌نه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی توندوتیژی دژبه ژنان، منداڵان و كه‌مئه‌ندامان و له قوربانیانی توندوتیژی و كه‌سانێك كه له‌به‌رده‌م توندوتیژی دان، پشتیوانی بكه‌ن. هه‌ڵبه‌ت له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا ئازاردانی به‌ساڵاچووان به‌تایبه‌ت به‌ساڵاچووانی ژن، یه‌كجار باوه.
ژماره‌یه‌ك له چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان له ناوخۆی ئێران له ساڵی ١٣٩٩دا و چه‌ند مانگ پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا و نه‌خۆشیی كۆویدی ١٩ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی “كاریگه‌ریی قه‌یرانی كۆرۆنا له‌سه‌ر ژیانی ژنان له ئێران” ئه‌نجام دا. ئه‌وان نووسییان ژنان كه ئه‌ركی جۆراوجۆریان له‌سه‌ر شانه، له باروودۆخی گشتگیر بوونی كۆرنادا كێشهكانانیان له هه‌موو بواره‌كاندا دوو هێنده بۆوه. ئه‌ركی كاری ناو ماڵیان دوو به‌رابه‌ر بۆوه، له‌گه‌ڵ داخرانی بۆنگا ئابوورییه‌كان له ئاسته جۆراوجۆره‌كاندا، ژنان كه‌وتنه ڕیزی یه‌كه‌می دهركردنهكانهوه. ڕێژه‌ی توندوتیژی ناو ماڵ له نه‌بوونی ڕێكخراوێكی یارمه‌تیده‌ر و له‌گه‌ڵ داسه‌پاندنی یاساكانی دژه‌ژن، زیاتر چووه سه‌رێ و قه‌ره‌نتینه و پچڕانی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی، له په‌نا هه‌موو گوشاره‌كان، بوو به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی خه‌مۆكی، دڵه‌ڕاوكه، وه‌سواس و باقیی كێشه ده‌روونییه‌كان له ناو ژناندا.
ئامارێكی ورد سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی واقعیی توندوتیژی دژبه ژنان و منداڵان و كه‌مئه‌ندامان له ئێران له‌به‌ر ده‌ست دا نییه، به‌ڵام به‌هۆی كێشمه‌كێشی باڵه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات، هێندێك له به‌رپرسانی ڕژیم ده‌ستیان داوه‌ته له‌قاودانی گۆشه‌یه‌ك له ڕاستییه‌كان و به پێی ئاماره‌كان، توندوتیژی دژ به‌م سێ توێژه زیانههڵگره و بێبه‌ش له پشتیوانیی یاسایی، له سه‌رده‌می كۆرۆنادا یه‌كجار چووه‌ته سه‌رێ.
كۆماری ئیسلامی كه خۆی هۆكاری ئه‌م توندوتیژیانه و چوونهسهرهوهیانه، بێگومان، ڕێگا چاره‌یه‌كی بۆ پێشگیری نییه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت و كابینه له‌مباره‌وه هیچ ڕێكارێكیان نییه، هێندێك له مه‌حفه‌له ئاخوندییهكان له‌مباره‌وه چه‌ند ڕێگاچاره‌یه‌كیان باس كردووه. ئه‌وان به‌رامبه‌ر به ئاشكرا بوونی چوونهسهرهوهوهی توندوتیژیی ناوماڵ، كه پێیان لیبرالانه‌یه، بۆچوونی دژه‌ژنی ئیسلامی‌یان هێناوه‌ته گۆڕێ. بۆ نموونه سه‌رۆكی ئهندیشكهدهی قۆم، له ناوه‌ڕاسته‌كانی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٩دا، له قسه‌وباسێكی خۆهه‌ڵكێشانه و یه‌كجار كۆنه‌په‌رستانه‌دا وتی كه ئه‌گه‌ر ژن باڵاده‌ستبوونی پیاو قه‌بووڵ بكات ئیتر توندوتیژی نامێنێ. ئه‌و داواكاری ئه‌وه بوو كه ژنان و منداڵان به كه‌ڵك وه‌رگرتن له په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی به‌جۆرێك باربێن كه له به‌رامبه‌ر نانده‌رهێنه‌ری ماڵێ‌دا، واته پیاو، ملكه‌چ و خزمه‌تكار بن. به بۆچوونی ناوبراو ئه‌م په‌یوه‌ندییه كۆیلهدارانهیه، كه مافی ژنان و منداڵان له‌ژێر سێبه‌ری ئاییندا پێشێل ده‌كات، داهێنان ده‌كوژێت و ڕۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی ژنان له به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگادا به سفر ده‌گه‌یه‌نێ، گۆیا ڕێگاچاره‌ی كێشه و گرفتی ناو بنهماڵهكانه. هه‌ڵبه‌ت جۆرێكی دیكه له كۆنهپهرستانیش هه‌ن كه پێیان وایه پیاوان ده‌بێ ڕێز له ژنان بگرن و مافی ئینسانییان له‌به‌رچاو بگرن. ئه‌وان له ڕێگه‌ی زانیاریی هه‌ڵه‌وه ده‌یسه‌لمێنن كه پیاوان له ئێران له‌ژێر ڕێنماییه‌كانی ئیسلامدا ئه‌م مافه له‌به‌رچاو ده‌گرن و گۆیا سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی توندوتیژی دژبه ژنان له ناو بنه‌ماڵه ئێرانییه‌كاندا، زیادهوێژی ده‌كرێت.
بۆچوونی پرتووكاوی ده‌سته‌ی یه‌كه‌می كۆنه‌په‌رستان به خه‌باتی به‌رده‌وام و چل و چه‌ند ساڵه‌ی ژنان و پیاوانی پێشڕه‌و دژبه پیاوسالاری له ناو كۆماری ئیسلامی‌دا تا ڕاده‌یه‌كی یه‌كجار زۆر پاشه‌كشه‌ی پێكراوه. به‌ڵام ده‌سته‌ی دووهه‌م پێویسته به‌دانی فاكت و ئاماری ته‌نانه‌ت نیوه‌چڵی كۆماری ئیسلامی ڕسوا بكرێن. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی كێشمه‌كێش له ئاستی بنه‌ماڵه‌كاندا و كێشرانی به‌ره‌و ئاستی كۆمه‌ڵگا، شه‌رمه‌زاری بۆ ڕژیمی ئیسلامی و بهرپرسانێتی. ئاماری توندوتژیی له ئێران له سێ مانگی یه‌كه‌می ساڵی ١٣٩٩دا نیشانی دا كه توندوتیژیی ناوماڵ له‌چاو ساڵانی ڕابردوو زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندووه. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م توندوتیژییه ته‌نانه‌ت ده‌كرێ له ناو میدیا سانسۆركراوهكانی ڕژیمیشدا ببینین. هه‌ر له‌م سێ مانگه‌دا له‌ناو هه‌واڵی میدیاكاندا، كۆمه‌ڵێك هه‌واڵ سه‌باره‌ت به توندوتیژی و قه‌تڵ و خۆكوژی بڵاو بووه‌ته‌وه. كوژرانی منداڵ لایه‌ن باوكه‌وه، كوژرانی ژن له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه، كوژرانی دایك و باوك به‌ده‌ستی منداڵ، كوژرانی ژن له لایه‌ن خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌وه، كوژرانی پیاوێك له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه، لێدان و كوته‌ك كاریی ژن له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه، توندوتیژیی منداڵ له لایه‌ن باوك یان باوپیارهوه، لێدان و كوشتنی منداڵ و زۆرێك له ڕووداوه هاوشێوه‌كانی دیكه له‌وانه خوكوژییه زنجیره‌ییه‌كان و ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی لهئهنقهست له گۆشه و كه‌ناری ئێران، سه‌ردێڕی هه‌میشه‌یی ڕۆژنامه‌كان و هه‌واڵنێرییه‌كان بوون. به‌ڵام ئه‌م لهقاودانانه ئه‌گه‌رچی پێویست و به‌كه‌ڵكن، به‌ڵام كامڵ و ته‌واو نین.
بۆ دابین كردنی مافی ژنان وه‌ك هاووڵاتییانی به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ پیاوان و مافی منداڵان، كه‌مئه‌ندامان و به‌ساڵاچووان، پێویسته سه‌ره‌ڕای ته‌بلیغ و ته‌رویج، بهسێتنه مادییه‌كانی لاوازكردنی پیاوسالاری و دواكه‌وتوویی كه سه‌رمایه‌داری و مه‌زهه‌ب هۆكاری مانه‌وه‌یه‌تی، ئاماده بكرێت. پێویسته بۆ دامه‌زراندنی نیزام و كۆمه‌ڵگایه‌ك هه‌وڵ بده‌ین كه تێیدا به‌رابه‌ریی كامڵ له كاری ناوماڵ و كاری ده‌ره‌وه‌ی ماڵ، به‌شداری كردنی ژنان له به‌رهه‌مهێنان و چالاكیی ئه‌وان له په‌یوه‌ندی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا، كلتوورێكی جێكهوتوو بێت. مافی منداڵانیش پێویسته له لایه‌ن كۆمه‌ڵگاوه دابین بكرێت كه بریتییه له په‌روه‌رده و بارهێنانی منداڵان به شێوه‌ی مۆدێرن و تێكه‌ڵ له‌گه‌ڵ كایه و سه‌یران، به‌شێوه‌یه‌ك كه داهێنان و تواناكانیان ئازادانه گه‌شه بكات. به‌ساڵاچووانیش پێویسته له فه‌زایه‌كی جێگای ڕێزدا له گشت پشتیوانیی پێویست بۆ درێژه‌ی ژیان و چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌هره‌مه‌ند بن. كه‌مئه‌ندامانیش پێویسته گشت ئیمكاناتی به‌رده‌ستیان به‌ئامانجی پێكهێنانی ژیانێكی به‌دوور له هه‌ڵاواردن و تێكه‌ڵ به ڕێفاه و عیزه‌ت، بخرێته ئیختیاره‌وه. بێگومان، به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م جۆره ههڵوێستگیریانه، ڕێگا چاره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی وشك كردنی توندوتیژیی ناو ماڵه دژبه ژنان و منداڵان و به‌ساڵاچووان.