کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکە گەیشتە ٢٢ هەزار کەس

 

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەكه‌ی تورکیا و سوریا گەیشتە ٢٢ هەزار کەس. لەم ڕووداوەدا نزیکەی ٨٠ هەزار کەس بریندار بوون.

“ڕۆبەرت هۆڵدن”، بەڕێوەبەری کارەساتی سروشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، ئەوانەی لە بوومەلەرزە ترسناکەکەی سوریا و تورکیا ڕزگاریان بووە، ئێستا ڕووبەڕووی کێشەی جددی بوونەتەوە بەمەبەستی درێژەدان بە ژیانیان، لەوانە دابینکردنی ئاو، دامەزراوە سەرەتاییەکانی ژیان، وزە و خواردن. بە وتەی ناوبراو، ئەگەر بە خێرایی وەک قۆناغی یەکەمی گەڕان و ڕزگارکردن ڕێوشوێن نەگیرێتەبەر، ڕەنگە ژمارەی بریندارەکان لەم قۆناغەدا بەقەد کارەساتی یەکەم زیاد بکات. زیاتر لە چوار ڕۆژ بەسەر ڕوودانی بوومەلەرزە لە ناوچە بەرفراوانەکانی تورکیا و سوریا تێدەپەڕێت. هێزەکانی فریاکەوتن و فریاگوزاری هێشتا لە هەوڵی ئەوەدان کە لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە وێرانبووەکان لە بارودۆخی سه‌رمای زستاندا ڕزگاربووان دەربهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار

ونبوونی ده‌یان په‌نابه‌ر به‌هۆی نوقمبوونی به‌له‌م له‌ده‌ریای مه‌دیته‌رانه

-

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌ فه‌ڕانسه

-

هێرشی به‌كرێگیراوانی ڕژیم بۆ سه‌ر ژنانی ئازاد له‌ قۆم

-

كۆبوونه‌وه‌ی دایكی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له‌ قه‌زوین

-

كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی كرێكارانی حه‌وت ته‌په‌ له‌سه‌ر مه‌زاری “كیان پیرفه‌له‌ك”

-

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی حه‌وت ته‌په‌

-