به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕ، چه‌ندین هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “شایه‌نگان”ی سه‌ر به شارستانی ڕه‌وانسه‌ر به هۆی خواردنی ئاوی پیس ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هۆكاری ژاراوی بوونی ئه‌و هاووڵاتیانه پیس بوونی ئاوی مه‌خزه‌نی گونده‌كه بووه و پاش ئه‌و ڕووداوه ئیداره‌ی بێهداشت كاری خاوێن كردنه‌وه و گواستنه‌وه‌ی نیمو‌نه میكرۆبه‌كان بۆ تاقیگه‌ی ئه‌نجام داوه، هه‌روه‌ها هاووڵاتیانی ژاراویكراو بۆ نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه و ئێستا له ژێر چاودێری پزیشكی دان.