ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، پێنج كرێكار به‌هۆی دزه‌ی گازی “دی متیل دی سولفید” ژاراوی بوون و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئۆرژانسی ئیلام، له‌و پێنج كرێكاره كه ژاراوی بوون، سێ كه‌سیان له نه‌خۆشخانه مه‌ره‌خه‌س كراون و دوو كرێكاری دیكه ڕاگوێزی نه‌خۆشانه تایبه‌ته‌كانی شاری ئیلام كراون. شایانی باسه كه نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار ساڵانه ده‌بێته قوربانی بوونی ده‌یان كرێكار له ئێران.