ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی گوڵان، ١٥٠ هاووڵاتی خه‌ڵكی شارستانی به‌ده‌ره‌ی سه‌ر به ئوستانی ئیلام به‌هۆی خواردنی ئاوی لووله‌كه‌شی پیس ژاراوی و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.
به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، پیسبوونی ئاوی خواردنەوە و ژاراویبوونی هاووڵاتییانی شاری بەدرە ئەمڕۆ دووشەممە هەر بەردەوام بووە و تاکوو ئێستاش هۆکار و سەرچاوەی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی ئەو شارە دیار نییە. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، وێڕای به‌دواداچوون و سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان، هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم وڵامی داواكاری خه‌ڵكی نه‌داوه‌ته‌وه.