کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ژاراوی بوونی ١٥٠ هاووڵاتی خه‌ڵكی به‌ده‌ره‌ له‌ ئیلام

ژاراوی بوونی ١٥٠ هاووڵاتی خه‌ڵكی به‌ده‌ره‌ له‌ ئیلام

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی گوڵان، ١٥٠ هاووڵاتی خه‌ڵكی شارستانی به‌ده‌ره‌ی سه‌ر به‌ ئوستانی ئیلام به‌هۆی خواردنی ئاوی لووله‌كه‌شی پیس ژاراوی و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، پیسبوونی ئاوی خواردنەوە و ژاراویبوونی هاووڵاتییانی شاری بەدرە ئەمڕۆ دووشەممە هەر بەردەوام بووە و تاکوو ئێستاش هۆکار و سەرچاوەی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی ئەو شارە دیار نییە. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، وێڕای به‌دواداچوون و سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تیه‌كان، هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم وڵامی داواكاری خه‌ڵكی نه‌داوه‌ته‌وه‌.