کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ژاراویبوونی ٩ كه‌س به‌هۆی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن له‌ میاندووئاو

ژاراویبوونی ٩ كه‌س به‌هۆی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن له‌ میاندووئاو

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٠ی ڕه‌شه‌مه‌، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خانوویه‌كی سێ نهۆمی له‌ شارستانی میاندووئاو، ٩ كه‌س ژاراوی و بۆ ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان گوازرانه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ٩ كه‌س به‌هۆی ئاگرگرتنی سۆپای ناستانداردی نێو پاركینگی ساختمانه‌كه‌ و هه‌ڵمژینی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن ژاراوی بوون و پاش گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه، به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌سته‌ری كراون.