کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ژاراویبوونی ٩٠ قوتابی كچ له‌ ئه‌فغانستان

ژاراویبوونی ٩٠ قوتابی كچ له‌ ئه‌فغانستان 2

ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٧ی گوڵان، زیاتر له‌ ٩٠ قوتابی كچ و سێ موعه‌لیم له‌ مه‌دره‌سه‌یه‌ك له‌ ولایه‌تی دایكه‌ندی له‌ ئه‌فغانستان ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران.

به‌وته‌ی به‌رپرسانی حكوومه‌تی تالیبان، قوتابیانی ژاراویكراو تووشی هه‌ناسه‌ ته‌نگی و خورینی جه‌سته‌ بوون و دۆخی ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیره‌. ساڵی ڕابردووش له‌ ولایه‌تی سه‌رپول، ٨٠ قوتابی كچ و موعه‌لیمه‌كانیان به‌ گازی نه‌ناسراو ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرابوون.