ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٨ كرێكار له كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنان له شارستانی به‌شاگردی سه‌ر به پارێزگای هۆرمۆزگان به‌هۆی خواردنی خۆراكی ناته‌ندرووست ژاراوی بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خاوه‌نكار له كۆنسێرڤی ماوه‌به‌سه‌رچوو بۆ خۆراكی كرێكاران كه‌ڵكی وه‌رگرتووه و ٨ كرێكار به‌هۆیه‌وه ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه باری ته‌ندرووستی كرێكاران له ئێستادا باشه به‌ڵام هێشتا له نه‌خۆشخانه مه‌ره‌خه‌س نه‌كراون.