کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ژاراویبوونی ٨٣ كه‌س له‌ تالاره‌كانی زه‌ماوه‌ند له‌ پارێزگای ورمێ

ژاراویبوونی ٨٣ كه‌س له‌ تالاره‌كانی زه‌ماوه‌ند له‌ پارێزگای ورمێ

سه‌رۆكی ئۆرژانسی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٨ی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند: ٨٣ كه‌س له‌ تالاره‌كانی زه‌ماوه‌ند له‌ شاره‌كانی بارووق، سه‌ڵماس و نه‌غه‌ده‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربوون ژاراوی بوون.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆنی له‌ نێو تالاره‌كانی زه‌ماوه‌ند بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ ئامێر گه‌ره‌مكه‌ره‌وه‌ی ناستاندارد و كنتڕۆڵ نه‌كردنی لووله‌ و نه‌بوونی هه‌واكه‌ش گه‌ڕاندۆته‌وه‌. به‌پێی ئاماری ئۆرژانسی پارێزگای ورمێ، ١٨ كه‌س له‌ شاری نه‌غه‌ده‌، ٣٢ كه‌س له‌ ساری سه‌ڵماس و ٣٣ كه‌س له‌ شاری بارووق به‌هۆی هه‌ڵمژینی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.