کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ژاراویبوونی ٣٤ ژن لە مەلەوانگەیەکی شاری كرماشان

ژاراویبوونی ٣٤ ژن لە مەلەوانگەیەکی شاری كرماشان 1

ئێوارەی ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٤ی گه‌لاوێژ، ٣٤ ژن بە هۆی هەڵمژینی گازی کلۆر لە یەکێک لە مەلەوانگەکانی کرماشان ژەهراوی بوون كە ٦ کەسیان لە نەخۆشخانە خەوێندراون.

لەم ڕووداوەدا کە بەهۆی دزەکردنی کلۆر لە تانکه‌ر و بۆری گواستنەوەکانی ئاو بۆ نێو حەوزی مەلەكە ڕوویداوە، ٣٤ ژن لە تەمەنی جیاوازدا، ژەهراوی بوون. شایانی باسه‌ كه‌ دوو کەس لە نەخۆشخانەی محەممەد و چوار کەسیش لە نەخۆشخانەی خومەینی کرماشان به‌سته‌ری كراون.