له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٢٦٠ شارومه‌ند له شارستانی ڕزوانشاری سه‌ر به پارێزگای گیلان، به هۆی خواردنی ئاوی پیس ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.
هه‌ر چه‌ند به‌رپرسانی پارێزگای گیلان ژاراویبوونی ده‌یان كه‌سیان به ئاوی لووله‌كه‌شی پیس ڕه‌د كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رۆكی زانكۆی زانیاری پزیشكی ئوستان، ڕێژه‌ی به‌سته‌ریكراوانی ٢٦٠ كه‌س ڕاگه‌یاندووه. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، تووشبووانی ئه‌و نه‌خۆشییه تووشی زكچوون و ڕشانه‌وه ده‌بن و هیز و توانای هیچ كارێكیان نامێنێت.