وته‌بێژی ئۆرژانسی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند: ٢١ دانیشتووی گوندی “چاراویماق” به‌هۆی خواردنی كارگ ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵك به‌هۆی هه‌ژاری، گرانی و هه‌ڵاوسان بۆ دابینكردنی پڕۆتۆئین ڕوو له خواردنی كارگی ژاراوی ده‌كه‌ن و تا ئێستا ٢١ كه‌س، ١١ ژن و ١٠ پیاوی ته‌مه‌ن ٢ بۆ ٥٥ ساڵ، له پارێزگای ئازه‌ربایجانی شه‌رقی له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراون. پێشتر له پارێزگای كوردستانیش به‌هۆی نه‌بوونی توانای كڕینی كوشت و كارگی ستاندارد، ٣٠ كه‌س ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كرابوون.