ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌ز، ١٦ كرێكاری شاغڵ له كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی جل و به‌رگ له ته‌ورێز، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئاگر له كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی جل و به‌رگ له شاری ته‌ورێز كه‌وتووه‌ته‌وه و ١٦ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی كه‌پسوولی كوژانه‌وه‌ی ئاگر و ماسك، ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. به وته‌ی به‌رپرسانی ئۆرژانسی ته‌ورێز، دۆخی ته‌ندرووستی كرێكاران جێگیره و له ژێر چاودێری پزیشكی دان.